ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکومەتی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لەو دیدارەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.

هاوکات باس لەوەش کرا، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکموەتی هەرێمی کوردستان و رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێرمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکموەتی هەرێمی کوردستان و رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر