کاتژمێر 2:10 خولەکی ئەمڕۆ لە ڕێگهی مووشهكهوه جارێکی دیکە هێرشكرایه سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر لهشاردێی قادر کەرەم لە سنوری شارۆچکەی چهمچهماڵ.
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی قادر کەرەم، کە سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی دەرەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا”.
گوتیشی: “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەھێناوە، بەڵام بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مووشەکە و مووشەکی پێشووتری ڕۆژی چوارشەممەش لە ناوچەی خورماتووە، ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی مەرکەزی لەوێوە ئاڕاستە کێڵگەکە کراوە”.
سدیق محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد، داناغاز ئەوغازانەنەی لە کێڵگەیەی کۆرمۆر بەرهەمی دەهێنێت، هەمووی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری ئەو ھێرشانە روون نەبووەتەوە.