به‌رپرسێك له هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێ، بڕیارە لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار بكرێت، دەشڵێت: “پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژەكانی ئارامكەرەوەی هەولێر و چارەسەری قەیرانی كەمئاوی دەكات”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/6/2022، زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند: “پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، كە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و پێی دەڵێن پڕۆژەی ئاوی هەولێر چوار، كە باوەش بە هەولێردا دەگرێت و بە شەقامی 150 مەتری، بەدرێژیی 70 كیلۆرمەتر دەسووڕێتەوە و 16 كیلۆمەتریش دەچێتە ناو شەقامی 120 مەترییەوە و بە دوو ڕێرەوی ئاو لە گردمامكەوە ئاو دەهێنێتە وێستگەیەكی ناوەندی و دواتر دەیهێنێت بۆ وێستگەی كەسنەزان”.
زیاتر گوتیشی: “لە كەسنەزانەوە ئاوەكە شۆڕ دەبێتەوە و باوەش بە هەولێردا دەكات، تەنانەت ئاو بۆ دارەتوو و بنەسڵاوە و كەسنەزان و بەحركە دابین دەكات و یەكێكە لە پڕۆژەكانی ئارامكەرەوەی هەولێر و چارەسەری قەیرانی كەمئاوی دەكات”.
به‌ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز چوار، كه كۆگاكانی ئاوی له به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان ده‌بێت، زیاتر لە 70%ی بیره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر داده‌خرێن.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، كۆمپانیایەكی بەریتانی پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات، گوتیشی: “كۆمپانیای بای وەتەر، كە كۆمپانیایەكی بەریتانییە، گرێبەستێكیان لەگەڵدا كراوە، بۆ دابینكردنی بودجەی كۆتایی بۆ پڕۆژەكە، بڕیارە مانگی هەشتی ئەمساڵ كۆمپانیایەكە بێن لەو پڕۆژە ستراتیژییە دەست بە كار بكەن”.
حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان له ساڵی 2015وه ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی به ناوی ئیفراز چوار، كە له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌رزه‌وی، كه زێی گه‌وره‌یه جێبه‌جێ بكات، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی و شەڕی داعش، كارەكە نەكرا.
بەرپرسەكەی ئاوی هەولێر، گوتی: “ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی ئیفراز چوار ده‌ست پێ بكات، ئه‌وا سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، هه‌ر بۆیه بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه بوو، ده‌بێت وه‌ك حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتن و كاتی و سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێویسته، بیریان بۆ هه‌ڵكه‌نین و ئاویان بۆ دابین بكه‌ین، تا پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و ته‌واو ده‌بێت”.