لەسەر تێستى خواستى کارەباى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاند، کارەکانى پلانکە سەرکەوتوو بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە کە دوای ئەوەی لێژنەیەکی تایبەتمەند بە فەرمانی وەزاری بۆ تێستی خواستی کارەبای شارەکان دامەزرا، بە شێوەیەکی پیشەیی و زانستی و دادپەروەرانە کارەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتى کارەبا ڕەچاوی هەموو تێبینی و سەرنجەکانی کردووە لە جیاوازیی پلەکانی گەرما و هەر حاڵەتێکی دیکەی هەبووبێت و دەرەنجامەکەیشی جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ خواستی پێشوو لێ نەکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 50 مێگاوات کارەبا بۆ چەمچەماڵ لە سەروو پشکی ئەو قەزایەوە دابین کراوە، تاکوو لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران یەکلا بکرێتەوە، هەروەها بۆ پشکی کارەبای گەرمیانیش بە ڕەچاوکردنی بەرزیی پلەکانی گەرمای ناوچەکە، دوای تێستەکە پشکیان لە 4،1% کراوەتە 4،7%. ..