ئا- ژیلا كەریمی:

چاودێری و باشترگردنی پەیوەندی خوشك و برا لە چوارچێوەی بنەماڵەدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام زۆر دایك و باوك هەن نازانن بۆ ئەو مەبەستە چی بكەن. هەموومان ئەزموونی هەبوونی خوشك و برامان هەیە و ئاشكرایە كە جۆری ئەو پەیوەندییە لە بورای ڕەوانناسی و كۆمەڵایەتی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.

دیك و باوك بۆ باشتركردنی پەیوەندی نێوان خوشك و برا پێویستە چی بكەن؟

– هەڵكەوتووە كە جیاوازی لە نێوان منداڵەكانتان بكەن؟ وەك گەورەیەكی باش پێویستە ڕەفتاری یەكسانتان بەرامبەر منداڵەكان هەبێت. كێبەركێ لە نێوان خوشك و برا ئاساییە و بێشك ململانێ لە نێوان منداڵانی هاوتەمەن بە ڕەگەزی یەكسان یان جیاواز سروشتییە، بەڵام ئەگەر ئێوە جیاوازی لە نێوانیاندا بكەن ئەوە بزانن بارودۆخەكە خراپتر دەبێت.

– كاتیان بۆ تەرخان بكەن: كاتی خۆتان بۆ هەر منداڵێك و بۆ كارەكانی تایبەت بە خۆیان بە جیا تەرخان بكەن، بەمشێوەیە ئەوان لەگەڵ ئێوە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان دەبێت.

– سەرنج خستنەسەڕ خاڵی بەهێزی هەر منداڵێك: بەراورد لە نێوان منداڵەكانتان مەكەن ئەو تەنیا كێبەڕكێی نێوان منداڵان زیاتردەكات.

– منداڵەكانتان لە ڕێگەی هەستە زحمەتەكانەوە ڕێنوێنی بكەن: ئەوان لەگەڵ هەست گەلێكی وەك توڕەیی، حەسوودی و نائومێدی ڕابێنن و خوێندنەوە بۆ ڕەفتارەكانیان بكەن.

– منداڵان ڕابێنن كە بە بێ ئێوە موناقەشەیەك بە كۆتا بێنن واتا فێریانبكەن كە چۆن بارودۆخە دژوارەكان بەڕێوەبەرن.

– لە كاتی یاریكردن پێیان هەڵدەن و ستایشیان بكەن ئەمكارە هانیان دەدات تا بەیەكەوە بەسۆزتر بن.

– عادڵ بن: سیستەمی خەڵات و تەمێكردن لە ماڵدا باشە و بەمكارە چێژ لەكارە باشەكانیان وەردەگرن و كاری خراپ دووبارەناكەنەوە.

– لایەنگر مەبن: لە كێشەكان لایەنگری هیچ لایەنێك مەكەن ئەمكارە بۆ داهاتوو لاوازیان دەكات و خۆیان ناتوانن كێشەكان چارەبكەن.

خۆتان پێویستە بۆ باشتركردنی پەیوەندی خوشك و برایەتی چیبكەن؟

– پشتەملە قسە مەكەن: هیچكات لەكاتی كۆڕێكی خزم یان هاوڕێیان بە خراپە باسی خوشك و براتان مەكەن.

– بێ بیركردنەوە كارێك مەكەن: بیر لە هەر ڕەفتار و قسەیەكتان بكەنەوە. گەر بەیەكەوە لە ماڵێكدا دەژین یان هاوسەرگیریتان كردووە و بەجیا دەژین پێویستە دوور لە فەرمیبوون و بە سۆزەوە هەڵسوكەوت بكەن.

– بە ئاسایی و بە زمانی شیرن ڕەخنە لەیەكتر بگرن، بەڵام لەو ڕەخنانەدا بە تایبەت گەر پەیوەندی بە خوشك و برای گەورەترەوە هەبێت هەوڵبدەن سەركۆنە یان ئامۆژگاری نەكەن. هەبوونی جیاوازی لە بیرورا زۆر ئاساییە بۆیە لە خستنەڕووی كێشەكان ڕێز لەبەرچاوبگرن.

– هەوڵبدەن درەفەتی خۆش بوون بەیەكەوە بڕەخسێنن. پێدانی دیاری یان ژەمێك چوونە دەرەوە بەیەكەوە دەتوانێت پەیوەندیتان باشتربكات. ئەندامانی هەر بنەماڵەیەك پێویستە لانیكەم لە هەفتەدا دووجار بەیەكەوە نان بخۆن. گرنگترین شت لە پەیوەندیدا ئەوەیە كە پیشانی بدەن بە خۆشحاڵی ئەوان ئێوەش دڵخۆشن و بە دڵگرانیان خەمبار دەبن.

– سەرەڕای ئەوەیكە بەداخەوە دەبینین شوێنی گفتگۆ گەرمەكانی سیاسی و ئایینی چوارچێوەی ماڵەوە نییە. ئەمكارە دووری دێنێت، بۆیە هەوڵبدەن باس و خواسی هاوبەش بخەنە گفتگۆكانتان.

– لە كۆتاییدا لەگەڵ خوشك و براتان ڕاشكاو بن. هەستی ڕاستەقینەی خۆتان پیشان بدەن و خۆشی خۆتان لە بینینیان دەرببڕن. نێوانی خوشك و برا هەستی ڕوكەش بێمانیە و دەربڕینی هەست و نەستی قوڵ لەیەكترتان نزیكتردەكاتەوە.