لە دهۆک پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی کارەباش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.
وەزارەتی کارەبی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: پرۆژەی هاوبەشی کۆمپانیای ناوخۆیی تێکنۆسات و کۆمپانیای ئەڵمانیی ئەما تەکنۆلۆجیا بۆ بەرهەمهێنانی دوو مێگاوات کارەبا لەناو حەرەمی زانکۆی دهۆک لە قۆناخی جێبەجێکردن دایە.
هەروەها وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتە روو کە تاوەکوو ئێستا لە 60%ی پرۆژەکە تەواو بووە.
لە چەند رۆژی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس لەگەڵ فاتح بیرۆل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە و رایگەیاند: “لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئێمە گەورەترین پڕۆژهی گازی فلێرمان تەواو کرد بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، كە توانای 165 مێگاواتی ههیه، ههروهها كار لهسهر پرۆژەی وزهی خۆر دهكهین و سێ کێڵگەی دروستكردنی وزهی خۆری 25 مێگاواتیمان تەندەر کردووه”.