سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ورده‌كارییه‌كان بۆ سوودمه‌نبوون له پڕۆژه‌ی 20 هه‌زار شوقه بۆ هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان ده‌خاته ڕوو، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به كاره‌كانی بكرێت.
ئه‌مڕۆ 19/5/2022 محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری، باس له ورده‌كارییه‌كانی سوودمه‌نبوون له پرۆژه‌ی دروستكردنی 20 شوقه‌ی نیشته‌جێبوون و هۆکاری وەستانی چەند پڕۆژەیەک و چارەسەرەی کێشەکانی ئەو پڕۆژانە دەکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا محه‌مه‌د شوكری، سەبارەت بەو پڕۆژانەی رەگەزی وەبەرهێنانەکەیان دەگۆڕن بۆ نیشتەجێبوون، ده‌ڵێ: “35% لە نرخی ڕاستەقینەی ئەو زەویەی کە بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە لە وەبەرهێنەر وەردەگیرێ، 5% تێکڕایی دروستکراوەکانی ئەو پڕۆژەیەش دەبێتە موڵکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.
سەبارەت بە نەبوون یان کەمیی خزمەتگوزاری لە بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات کە هەر پڕۆژەیەک قوتابخانەی نەبێ لە شوێنێکی تر پێمان دروست کردووە، هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان لە شوێنێکی نزیک دروست بکرێن تا دانیشتووانی پڕۆژەکە سوودمەند بن لەو خزمەتگوزارییانە و کاریگەریی خراپی نەبێ لەسەر دانیشتووانی پڕۆژەکە.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باس لە هەنگاوەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا به دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له ته‌واوی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، ئەو یەکانەش لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانه‌وە دروست دەکرێن، بەشێوەی شوقه بە هەرزان و بە قیستی درێژخایەن ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه.









