وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تییدا هاتووه‌، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند،  بەگوێره‌ی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوبراو و هەر دوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن، وه‌رگرتنی گه‌نم بەم شێوەیەی خوارەوه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

دووه‌م: وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

سێیه‌م: جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .

چواره‌م: لەرێکەوتی 1-6-2022 پڕۆسەی وەرگرتنی گه‌نم لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان راده‌ست بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 14-7-2022 کۆتایی دێت .

پێنجه‌م: لیژنەی راییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .