خەبات:سولین سلێمان:- خانمە گۆرانیبێژ دینا ڤیدیۆ کلیپێکی نوێى جیاواز بە ناوی دۆزەخ بڵاودەکاتەوە، ئەو بەرھەمەی دینا دژی ژن کوشتنە، ھەروەک خۆشی دەربارەی گۆرانییە نوێیەکەى دەڵێت” رۆژانە چەندین ھەوڵ لەسەر پرسی کوشتنی ژن و ئازاردانیان دەبیستین، لە کاتی گوتنی ئەو گۆرانیە دەستم کرد بە گریان و ھیوادارم لەو رێگەیەوە پەیامەکەم گەیشتبێت، ئەو ڤیدیۆ کلیپەی دینا تێکستی شاعیری ناودار نەوژین سۆرانە و مێلودیەکەشی لەلایەن ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیرەوە بۆی دانراوە.









