ئەمڕۆ، دووشەممە 16/5/2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، گرووپە میلیشیاییەکان لە عێراق دەسەڵاتدارن و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەسیاسی کراون.

سەدر جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پشکپشکێنە و سێ یەکی پەکخەر ڕێگری لە پێکهاتنی حکوومەت دەکەن و دەشڵێت، هەزار جار نەخێر لەگەڵتان ڕێک ناکەوین.

ڕێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، خراپەکاری گەیشتووەتە ئاستێک کە ڕێگری لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەکات و زۆرینەی سیاسەتمەدارانی عێراقی بوونە نموونەی گەندەڵێ و خەڵکی عێراق بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت.