قایمقامی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر كێشەی زەویوزار لەنێوان دوو برا چوار كەس كوژران و كەسێكیش بریندارە.
كوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات بە كوردستان24ـی ڕاگەیاندوه ، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی كەوڕەبەن سەربە قەزای خەبات لەسەر كێشەی زەوی لە نێوان دوو برا شەڕ دروست دەبێت و بەھۆیەوە لە ھەردوولا چوار كەس كوژراون و كەسێكیش بریندارە.
ناوبراو گوتیشی: “ئێستا ھێزە ئەمنیەكان لە شوێنی رووداوەكەن و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردوە.”
قایمقامی قەزای خەبات ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكە كۆنەو ئەمڕۆ سەری ھەڵداوەتەوە.
ئەمە دووەم حاڵەتی شەڕە تەقەیە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کە هۆکارەکەی کێشەی زەویوزار بێت، دوێنێ پێنجشەممە 12ـی ئایاری 2022، لە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە روویدا و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.










