جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند کە لێژنەی لێکۆڵینەوە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆسەر هەولێر ئاشکرا کرد.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە (کوردستان24)ی راگەیاند: “لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر كاره‌كانی ته‌واوكرد و هێرشەکە ماڵێکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەک بەکار نەهێندراوە”.
گوتیشی: “لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه مووشه‌كییه سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و پێشێلکارییەکی ئاشکرایی سەروەری عێراقە و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە”.
هەروەها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راسیگەیاند: لیژنه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکارەکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکە له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێتەبەر.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 13/3/2022، سوپای پاسدارانی ئێران 12 مووشەکی بالیستی ئاراستەی هەولێر کرد و لە ماڵی شێخ باز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار، کەوتنە خوارەوە و زیانێکی زۆری ماددیان بە ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەوروبەری گەیاند.










