ئەمڕۆ یەكشەممە ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە و بووەوە بە سەرۆكی وڵات.
ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسادا، ماكرۆن بەسەر مارین لوپانی ركابەریدا سەركەوت، تا ببێتە یەكەم سەرۆك بۆ یەكەم جار لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا لە فەرەنسا، بۆ دوو جار بە سەرۆك هەڵبژێردرێتەوە.
ئیمانوێل ماكرۆنی تەمەن (44 ساڵ) توانی 58٪ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەدەست بێنێت، لە بەرانبەر 42٪ی دەنگەكان بۆ لوپانی تەمەن (53 ساڵ)، ئەمەش بەپێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا.










