دوای رزگاركردنی ناوچەكانی ئیربین و بۆتچا و گۆستۆمیل، حكوومەتی ئۆكراینا رزگاركردنی تەواوی ناوچەی كیێڤی لە بوونی سەربازیی رووسیا راگەیاند.
ئانا مالیار ،جێگری وەزیری بەرگریی ئۆكراینا، رزگاركردنی ناوچەكانی ئیربین و بۆتچا و گۆستۆمیل، رزگاركردنی تەواوی ناوچەی كیێڤی لە بوونی سەربازیی رووسیای راگەیاند.
لای خۆیەوە، ئەلێكساندەر ماكۆسین ،سەرۆكی شارەوانی ئیربین، ، رزگاركردنی تەواوی شارەكەی لە بوونی رووسیا راگەیاند.
ئەلێكساندەر ماكۆسین لە راگەیەندراوەكەیدا راشیگەیاندووە كە دەستیان كردووە بە هەڵگرتنەوەی دار و پەردوو لە شارەكەدا و كار دەكەن بۆ گەیاندنی خۆراك و پێداویستی پزیشكیی بۆ ئەو مەدەنییانەی كە لە شارەكەدا ماونەتەوە و جەختی لەوەشكردەوە كە بەهۆی مەترسیی مین تاوەكو ئێستا شارەكە بەتەواوەتی ئارام نەبووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆكراینا دەست پێكرد.