لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیده بۆ مانگی ڕابردوو، لەنێوان هەشت هەزار دینار، بۆ 16 هەزار و 500 دینارە.
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “بۆ مانگی سێ، مۆلیدەکان تێکڕا 313، کاتژمێر کاریان کردووە، یەک کاتژمێر 53 دینار بووە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوانی هەشت هەزار بۆ 16 هەزار و 500 دینارە”.
سەبارەت بە هۆكاری ئەو جیاوازییە زۆرەی نرخ، قارەمان مەولوود گوتی: ” ئەوانەی هەشت هەزار دیناریان بۆ هاتووە، چەند گوندێكی دەروبەری هەولێرن، لەوێ 110 كاتژمێر كارەبا دراوە، بەڵام لە نێو شار بەهۆی كەمیی كارەبای نیشتمانی، كارەبای زۆر دراوە، بۆیە نرخەكە زۆربەی نزیكە لە 16 هەزار و 500 دینار، لە هەندێك شوێنیش كەمترە”.
نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیده بۆ مانگی ڕابردوو، لە نێوان 11 هەزار و 250 دینار، بۆ 15 هەزار و 500 دینار بوو.
لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا،” هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی کرێی مۆلیدە، بۆ گرانبوونی نرخی گاز دەگەڕێتەوە”.
لای خۆیەوە لیژنەی سهرپهرشتیاریی مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی ئاشكرای كرد، نرخی ئهمپێرێك كارهبای مۆلیدهی ئههلی بۆ مانگی رابردوو له نێوان 14 ههزار دینار بۆ 14ههزار و 500 دینارە.










