سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەم دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28-3-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پانێڵێکی شەشەمین کۆڕبەندی جیهانیی وزە، لە دوبەی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
مەسرور بارزانی رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودی لە ئەزموونی ئیمارات، وەرگرتووە.
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:
سڵاوی ئاشتیتان لێبێت
شەرەفمەندم كە لەگەڵتانم ئەمڕۆ بۆ ئەوەی قسە لەسەر داهاتووی وزە و توانستی هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەم.
من هیوا و ئاواتی گەلەكەم و پێزانینی خەڵكی خۆم لەگەڵ خۆم هێناوە.
دڵخۆشم كە لە شوێنێك وتار بدەم كە لە لایەن باوانی بەشێكی زۆر لە ئێوە دامەزراوە و دەوڵەتێكیان دروست كردووە بۆ ئەوەی وڵاتەكە ببێتە ڕوانگەیەك بۆ جیهان.
پەنجا ساڵ دواتر میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی توانی هەردوو ئامانجەكە بپێكێت. وڵاتەكە ببێتە شوێنێكی گشتی لە هەرێمەكە و سەركردایەتییەكی ژیرانەی سەرچاوە سرووشتییەكان بكات و سوود لە تواناكانی خەڵكی وەربگرێت.
لە هەمان كاتدا ئەوەشی دەست پێكرد كە هیچ وڵاتێكی دیكە لە ڕووی وزەوە بەو شێوەیە نەتەوەی خۆی دروست نەكردووە و پەرە پێ نەداوە.
دەمەوێ لێرەوە سوپاسی بەڕێز سوهێر محەمەد، وەزیری وزەی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەتلانتیكیش بكەم كە بەڕێوەبەری گشتیی فریدریك كەمپە و میوانداریی كردم بۆ ئەم لوتكەیە، هەروەها بۆ ڕێكخەرانی ئەم كەمپەش بۆ ئەوەی لێرە كۆ ببینەوە.
من لەبەردەمتان وەستاوم، لە چوارچێوەی گەشتێكی ماوەی یەك هەفتە درێژ، پێش مانگێكیش لێرە بووم، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكی رژدە لەگەڵ ئیمارات و لە هەمان كاتدا بۆ ئەوەی لە یەكتری فێر بین. ئەمە گەشتە هەنگاوێكە بۆ زیاتر گفتوگۆی زانیاری بەخش بكەین لەگەڵ سەركردە ئامانجدارەكان.
روونە كە ستراتیژ و ئامانجی باشمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین خەڵكی خۆمان بپارێزین و خزمەتیان بكەین، لە هەمان كاتدا دەبینین هەموان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ داهاتووێكی باشتر. ساڵی رابردوو ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەیرمان كردووە و فێر بووین كە ڕووبەڕووی هەندێك لە ئاستەنگەكان بووینەوە. ئێستا وزەی ئێمە هیوابەخشە، ئێمە لە دەستپێكێكەوە دەستمان پێكرد، ١٥ ساڵی رابردوو یاساكەمان لە هەرێم پەسەند كرد. ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەرمیلمان بەرهەم هێنا، ئێستاش دەبینین كە یەك ملیار مەتر پێی چوارجا گازی سرووشتی هەیە، جگە لەوەی بوار بۆ پەرەپێدانی زیاتریش هەیە.
ئەمە گەشتێكی ئاسان نەبوو، ئێمە ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگ و ئاڵنگاری بووینەوە، بۆ نموونە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و نادڵنیایی سیاسی لە عێراق، لە دوایین پێشكەوتنەكانیش بینیمان دادگای بەناو فیدرالی نادادییەكی زۆری بەرامبەر بە ئێمە كرد. لەگەڵ ئەوەشدا ڕوانگە و دونیا بینیی ئێمە بەردەوام دەبێت و گەشە دەكات. بە ژیرانە دەتوانین بڵێین پەرە بە تواناكانی خۆمان لە بواری وزە دەدەین، ئەمە كڕۆكی داهاتوومانە و لە پێشینەی كارەكانمانە.
باوەڕم وایە داهاتووی ئێمە لەسەر وزە دروست دەبێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیان تاوەكوو كاتی تەواویان هەبێ و پشت بەو وزەیە ببەخشن كە سەرچاوەیەكی گرنگە. ئێمە وەكوو كورد چەندین دەیەیە لە دوای جەنگ كارمان لەسەر كردووە. ئێستا ئێمە لە خاڵێكی مێژوویی خۆمانین بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمی قوربانیدانەكانمان بچنینەوە، هەروەها دەرفەتی باشمان هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە بازاڕی نێودەوڵەتیش بكەین.
وەكوو هەریمی كوردستان رژدین لەسەر ئەوەی هەرێمەكەمان بكەینە ناوەندێكی وزە، ئەمەش لەسەر دوو ستوون وەستاوە، بەرپرسیارێتیی یەكەم ئەوەیە بۆ ئەوەی خواستی خەڵك بەدی بهێنین، چونكە چەند دەیەیەك بەسەر دروستبوونی هەرێمی كوردستان تێپەڕیوە و دەبینین خواست لەسەر وزە زۆر بووە، خێزانەكان ئۆتۆمبێلیان كڕیوە و خانوویان دروست كردووە، خزمەتگوزارییە گشتییەكان پەلوپۆیان بۆ دێهاتەكان هاوێشتووە، بۆ یەكەمجاریش پایتەختەكەمان لە ڕیگەیە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێك بۆ سەرمایەگوزاریی هەرێمەكە. سێ ساڵی ڕابردوو ساڵی ڕاگوزەر بوون بۆ ئێمە. توانیمان سیاسەتێكی زۆر باش دابڕێژین بۆ كەرتی گشتی و رێگەیەكمان گرتۆتە بەر تا دڵنیا بین تەواوی چاكسازییەكان شوێنی خۆیان بگرن. ئێمە تەواوی بەربەستەكانمان لەبەردەم كەرتی تایبەت لادا. هاوكات هانیان دەدەین و هاریكارییان دەكەین. دامەزراوەكانمان بە دیژیتاڵی كردووە، ئەمەش دەرفەتێكی زۆری داوەتە دەست و بێسەروبەری لاداوە، هەروەها بەردەوام دەبین لەسەر چاكسازی.
وەبەرهێنانیش رێگەیەكی سەرەكیی و ئامانجی ئێمەیە. حكوومەت چەند ناوچەیەكی بازرگانی دەستنیشان كردووە كە دەزانین رێگەیەكی درێژمان لەبەردەمە، لە هەمان كاتدا توانستەكانمان زیاتر دەكەین. بەڵام بەهۆی هێزەخۆجێییەكان زۆرجار ئاستەنگ دروست دەبن. لە هەمان كاتدا خواستیش لەسەر گاز زۆر زیاتر بووە، ئەمەش بارودۆخێك نییە كە بمانەوێ تێیدا قەتیس ببین، بەڵام هەنگاویشمان تێدا هاویشتووە.
بەم ماوە كەمە ئەمریكا ئاماژەی بەوە داوە كە داهاتووەكی باش لە لایەن كەرتی گازی ئێمە هەیە و وەبەرهێنان دەكرێت، هەندێك هاووڵاتی لێرەن ئەوان گفتوگۆیان لەگەڵمان دەست پێكردووە و لەگەڵ هێزە خۆجێییەكانیش.
ئێمە بەردەوام دەبین لە وەبەرهێنان لە لایەنی وزە و سوودیش لە وزە تازەبووەوەكان بۆ داهاتوو وەردەگرین. هاوكات دەزانین توانستێكی زۆر هەیە و دڵنیام هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی دابینكردنی وزە لەو كاتەی جیهان خواستی دەبێت.
هاوكات دەبێتە هۆی هەناردەكردنی گاز لە عێراقەوە بۆ توركیا و ئەورووپا و لە داهاتووشدا زیاتر دەبێت.
هاوكات توانای ناردنی نەوتمان هەیە كە ئەمەش گرنگییەكی زۆری بۆ ئەو هێڵە ئابوورییە هەیە كە ئیمە دامانڕشتووە بۆ هاوەڵەكانیشمان. تەواوی تواناكانمان لەم لایەنە خستۆتە گەڕ و تۆڕێك دروست كراوە كە دەبێتە گۆڕانكارییەك بۆ عێراق و تەواوی ناوچەكەش. پەنجەرەكان بە ڕووی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی زیاتر نوێ دەكاتەوە.
ئێمە لەگەڵ زۆرێك لە هاوەڵەكان قسەمان كردووە و توانست و متمانە هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت و ئەوەش دڵنیا بكەینەوە كە كوردستانێكی سەربەخۆ و بەهێز هەڕەشە نییە بۆ سەر هاوەڵەكانمان لە بەغدا.
لە راستیدا تەواو پێچەوانەكەی راستە، چەندینجار نیشانمان داوە و متمانە و پاڵپشتیی خۆمان بۆ هاوەلەكانمان دووپات كردۆتەوە بەوەی تەواو یەكگرتووین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، لە هەمان كات دەتوانین لەگەڵ تەواوی وڵاتانی هەرێمەكە بگەینە ئەنجام بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەكە. ئێمە كە پەرە بە كەرتی گاز و نەوت دەدەین بۆ توانستەكانمان، لە هەمان كات پشت بە وزە نوێ بووەوەكانیش دەبەستین، ئەمەش پێویستییەكی ئابووریی گرنگە و ئەركێكی پیرۆزیشە، چونكە وزە نوێیەكان ساڵ بە ساڵ تێچووەكان لەسەر ئەركی حكوومەتەكان كەم دەكەنەوە، هاوكات زیانیشیان كەمترە. ئەوەشم لە یادە كە دەبینین شارەزایان باسی ئەوە دەكەن، ئەو وڵاتانەی پشت بە نەوت دەبەستن، كێشەیان دێتە پێش. بۆ ئەوەی بتوانین لەو لایەنە سەركەوتوو بین، ناوێكیشیان بۆ داتاشیوە و دەڵێن (سەردەمی كۆتایی سووتەمەنییەكان).
ئەمڕۆ دەبینین ئاڵنگاری لە تەواوی ئەورووپا هەن و ئەو لایەنەشی دەرخستووە، ئێمە لە هەرێمی كوردستان توانامان هەیە هەندێك لەو كەموكوڕییانەی لەم لایەنەوە هەیە دابین بكەین، ئەگەر هاوەڵەكانمان لە بەغدا هاوكار بن.
من هیچ نیگەرانییەكم نییە كە لە لایەنی نەوت و گاز دەتوانین بۆ داهاتووێكی گەشتر پەرەی پێ بدەین و دانیش بەوەدا دەنێین كە ئێمە بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە وزە دەبەستین، ئەوەش ئەگەر بمانەوێ گۆڕانكاری تێدا بكەین، لە خۆوە ڕوونادات. ئێمە هەنگاوی باشمان لە كەرتی ئابووری خستۆتە گەڕ، ئەمەش ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی بتوانین تێچووی وزە كەمتر بكەینەوە. هاوكات بۆ ئەوەی بتوانین بڕیاری پێویست بۆ پیشەسازیی زیاتر و دەرفەتی زیاتر و پەرەپێدانی ژینگەش.
هەروەها بۆ ئەوەی كێبڕكێیەكی ئەرێنیش هەبێت، لە هەمان كاتدا فرەلایەنیی سەرچاوەكان لە كشتوكاڵ و كارگەكان و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و تەواوی لایەنەكان گرنگییان پێ دەدرێ، بۆ ئەوەی بتوانین وێڕای كەرتی وزە، پشت بە كەرتەكانی دیكەش وەك جێگرەوە ببەستین.
هاوكات دەزانین هەنگاوی پێویستیش هەن، بە تایبەتیش لە رووی باشتركردنی وزەكان. ئێمە وەك بەشێك لە جیهان پێویستە زیرەكانەتر مامەڵە بكەین. دەزانین ئەوانەی پێشووتر هەوڵیانداوە و ئێستا دەیانبینین، سوپاسیان دەكەین كە پاڵپشتی لە كۆمەڵگەكان دەكەین. سوپاسیان دەكەین كە پاڵپشتی بۆ نەوەكانی داهاتوو دەكەن.
ئەوان هاریكارن بۆ ئەوەی وزەی پێویست و كارەبا بۆ كۆمەڵگەكان دابین بكەن. ئێمە خۆشحاڵ بووین كە دەبینین وەبەرهێنەران لە هەرێمی كوردستان پشتیان بە وزەی خۆر بەستووە، وێرای ئەوەی پەرە بە بەنداوی بچووك و گەورە دراوە بۆ دابینكردنی كارەبا واتە كارۆئاوی، هاوكات ئێمە دەبینین رۆژ بە ڕۆژ وێڕای پێشكەوتنەكان، خواست لەسەر نەوت و گاز زیاد دەكات. ئێستا دەبینین خواست لەسەر وزە نوێبووەوەكانیش زیاد دەكات، ئەمەش پێویستی بە وەبەرهێنان و گرنگیپێدانی زیاتر هەیە. ئێمە دەزانین هاوەڵ و هاوڕێی زۆر هەن، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە كەرتی گاز و نەوت، لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.
دەمەوێ دووپاتی بكەمەوە كە حكوومەتی ئێمە تەواو پابەندە بۆ ئەو گرێبەستانەی واژۆ كراون و ئەوانەی كە هاوتان لەگەڵ یاسا بەركارەكانی ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق. ئەمانە كۆڵەكەی ئەو پەیوەندییە هاوبەشانەن كە لای ئێمە هەن. ئێمە پێویستیمان بە شارەزایی زیاتر هەیە و لە كێشەكانیش هەوڵدەدەین ئەو مافانەش لە دادگا نێودەوڵەتییەكانیش بپارێزین.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی هەیە داهاتی پێ بگات و لە كابینەكەم زۆر كارمان لەسەری كردووە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر بە وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان دەدات. دەزانم ئێوە پابەندیی خۆتان جێبەجێكردووە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانە، بۆیە ئەو فرەییەی لە كەرتی ئابووری هەیە زۆر گرنگە بۆ هاریكاریكردنی حكوومەتەكان و دڵنیایی بداتە وەبەرهێنەران و لایەنەكانی دیكەش.
ئێمە لە حكوومەتی هەریمی كوردستان میكانیزمی زۆرمان هەبووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی داهاتی فیدرالی بتواندرێت دابەشكارییەكی دادگەرانە هەبێت، ئەمە ئەوەیە كە دەستوور دانی پێداناوە. دەمەوێ بە ڕوونی بیر بكەینەوە كە ئەو جۆرە بریارانەی دراون لە دادگایەكی بەناو فیدرالی، ئێمە بەرهەڵستی دەكەین و ئەو بڕیارانە نادەستوورین و تەواو بنچینەی سیاسییان هەیە، چونكە هیچ جۆرە لێكۆڵینەوەیەك نەكردووە، پشتیان بە زانیاری نەبەستووە. لە دوای ئۆكتۆبەری رابردووش دەبینین كێشەی زیاتر ڕوودەدەن. هاوەڵەكانمان ئەو كێشانە بە روونی دەبینن. ئێمە لەگەڵ هاوەڵەكانمان و حكوومەتی عێراق كردووە كە دەبێت ڕێز لە مافە دەستوورییەكانمان بگرن. ئەمە هەمیشە هەڵوێستی ئێمە بووە و هەمیشە جەختم لێكردۆتەوە كە لە مووسڵەوە تا بەسڕە، بۆ ئەوەی گەشە بكەن و پێش بكەون، بەڵام نابێت وەك یارییەك سەیری پێشكەوتنەكان بكرێ، دەكرێ بە بردنەوەی دوو لایەنە سەیر بكرێ.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا كارەبا بۆ بەشەكانی دیكەی عێراق دابین دەكات، توانستی هاریكاریی زیاتریشی بۆ دابینكردنی خواستەكانی وزەی عێراق هەیە، بەڵام دەمەوێ تەواوی وەبەرهێنەران ئەوە بزانن كە ئەو جۆرە ئاڵنگارییانە ڕێگری لەبەردەم هیوای پەرەپێدانی ئەو كەرتانە لە هەرێمی كوردستان ناكەن، پێشوازیشتان لێ دەكەین و هیوادارین لە هەرێمی كوردستان بتانبینین. هاوڕێ بەڕێزەكان و هاوەڵەكانمان، دەستی هاوڕێیەتیتان بۆ درێژ دەكەین. ئێمە خواستەكانمان بەرز كردۆتەوە و هیوای زیاترمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەدەستی بێنین، ئێمە لە بونیادنانی كوردستان بەردەوامین بە سوودوەرگرتن لە مێژووی نەتەوەكان و بەردەوامیشین لە دروستكردنی هاوەڵ و بە تامەزرۆییەوە لە داهاتوو دەڕوانین. هیوادارم ئێوەش بتوانن میوانمان بن وەك چۆن ئێوەش میوانداریی ئێمەتان كردووە.
سوپاستان دەكەم










