مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل ئەلمەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/3/2022، لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی وزە لە دوبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل ئەلمەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات، لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و داهاتووی وزە و چەند پرسێکی دیکە کۆبوونەوە.
لە 25/3/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکومەت کە پێکهاتووە لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، شاندی حکومەت ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیمارات ئەنجامداون و بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە بکات.










