دوو منداڵی سێ ساڵان له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵیان سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه كاتژمێر (03:15)ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی ئازار/ مارسی 2022)، له گه‌ڕه‌كی “شه‌هیدانی به‌ختیاری”شارۆچكه‌ی سۆران روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له “یادگار یونس” و “شایستە ئەحمەد” کەتەمەنیان سێ ساڵان بووە، سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.
به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاریان منداڵەکان لەخەودابوونە و دایکیشیان بێ ئاگابووە لەهەڵچوونی سۆپا و بەهۆی ئەوەی خانووەکە دار‌و حەسیر بووە، ئاگره‌كه بەخێرای ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
له باره‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌وه، بەیار محیەدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران گوتی: بە هۆی هەڵچوونی سۆپای نەوت و نزیکی لەپەردەی پەنجەرەی ماڵەکە ئاگرەکە بڵاوبووه‌تەوەو بەهۆیەوە دوومنداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
K24










