وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ریاوانی له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكرانیا راگه‌یاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئازاری 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، ”ئه‌ندریه بالی، جێگری سه‌رۆكی كه‌شتیگه‌لی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئۆكرانی کوژراوە.”
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ”ئه‌و سه‌ركرده رووسییه له‌كاتی شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكرانیا له نزیك به‌نده‌ره‌كانی ماریۆپۆل كوژراوه، هاوکات ئه‌مه دووه‌م جاره هێزه رووسییه‌كان له‌و شوێنه سه‌ركرده‌یه‌كیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.”










