ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەر كۆمار كردهوە و ماوەی سێ رۆژیش لە بەردەم لایەنە سیاسییەكان و ھاووڵاتیاندایە بۆ خۆكاندیدكردن.
ئەمڕۆ شەممه 5/3/2022، پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەركۆمار كردهوە، لهو ڕووهوه سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بە دەنگی 203 ئەندام پەرلەمان دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە.
گوتیشی: ماوەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سێ رۆژە و لە ئەمرۆشەوە تا 30 رۆژی دیكە دەبێت سەرۆك كۆمار ھەڵبژێردرێت.
لەبارەی كاندیدی پارتی گوتیشی: تا ئێستا تەنیا رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتییە بۆ ئەو پۆستە.










