فەرماندەیەکى گەورەى چیچانییە ئیسلامییەکان لە لایەن سوپاى ئۆکرایناوه‌ کوژرا.
ماگۆمد تووشایف، فەرماندەیەکى گەورەى چیچانییە ئیسلامییەکان کە فەرماندەى هەنگى مۆتۆڕی گاردى 141ى قەدیرۆف بوون، لە دەورووبەرى کییف لە لایەن سوپاى ئۆکرایناوه‌ کوژرا.
ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕۆژی به‌رێوه‌چوونى جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكراینایه‌، هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئۆكراینا به‌رده‌وامن و هێزه‌كانی ئۆكرایناش به‌رپه‌چی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ و ده‌یان كوژراو برینداربوون له‌هه‌ردوو  هێز كه‌وتووه‌ته‌وه‌.