په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و تێێدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سوێندی یاسایی ده‌خۆن و لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێك ده‌هێندرێ.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 28/2/2022، كۆده‌بێته‌وه‌ و تێیدا چه‌ند بڕگه‌ و بابه‌تێك ده‌خرێنه‌ ڕوو.

به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ له‌ سایتی په‌رله‌مانی عێراقدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕگه‌ و به‌رنامه‌كانی دانیشتنه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

بڕگەی یەکەم: سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک.

بڕگەی دووەم: پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان.

بڕگەی سێیەم: گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دراو بە ئامادەبونی وەزیری دارایی.