ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گوتەبێژی سەرۆكایەتیی رووسیا رای گەیاند ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا ئامادەیە شاندێكی رووسی بنێرێت بۆ مینسك، تا دانوستاندن لەگەڵ شاندی ئۆكراینا بكەن.
دیمیتری بیسكۆف گوتەبێژی سەرۆكایەتیی رووسیا گوتیشی شاندی رووسیا نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی رووسیا و بەرپرسانی كرملین لەخۆ دەگرێت.
هەر ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شی جین بینگ سەرۆكی چین رای گه‌یاندبوو كە رووسیا ئاماده‌یه دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆكراینادا بكات.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كەدا، هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له ره‌وشی ئۆكراینا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كردووه.
جێی باسە پێشتریش راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكراینا رای گه‌یاندبوو كە كیێڤ ئاماده‌یه بۆ دانوستاندن و ئاگربەست لەگەڵ رووسیادا.










