ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/2/17، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ده‌گاته ئه‌ڵمانيا.
له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا كه ڕۆژانى 18 تاوەکوو 20ى شوبات ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، کۆنفرانسێکی گرنگە بۆ تاوتوێکردنی باری سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە وەتەی ساڵی 1963ەوە ساڵانە لەمیونشن بە بەشداری سەدان سەرکردەی جیهان بەڕێوەدەچێت.










