به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، چوار تۆمه‌تبارى له‌سه‌ر شه‌قامى 150 مه‌ترى ده‌ستگیر كرد، كه خه‌ریكى بڕینى كێبڵی كاره‌بایی شه‌قامه‌كه بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/2/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، چوار تۆمەتباریان بە ناوەکانی (هـ. س. ع)، (ج. ل. س)، (م. س. س) و (ع. خ. ع)، دەستگیر کرد کە لە شەقامی 150 مه‌ترى خەریکی بڕینی کێبلی کارەبایی بوون”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى هه‌ر چوار تۆمه‌تباردا، دەست بەسەر مقەستێک و هەندێک کێبڵی کارەباییدا گیرا، کە بڕیبوویان، تۆمەتباران ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان کران، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و بدرێنە دادگا.




















