بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 8-2-2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ماوەکەی دیاری کردووە.

سێ رۆژەکە لەمڕۆ سێشەممەوە دەست پێدەکات و ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق بەربژێر بکەن، دەبێ لەو سێ رۆژەدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

بڕیار بوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ووشەممە 7-2-2022، پەرلەمانی عێراق دووەم کۆبوونەوەی ئەم خولە (خولی پێنجەم)ی خۆی ساز بکات و سەرکۆماری نوێ هەڵبژێرێت.