رێبەری رەوتی سەدر دانوستاندنی رەوتەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان رادەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە 5-2-2022 حەسەن عەزاری، سەرۆکی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاری راگرتنی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی تا کاتێکی نادیار، دا.
موقتەدا سەدر هەروەها داوای لە پەرلەمانتارانی رەوتەکەی (73 پەرلەمانتار) کردووە، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار، نەکەن.
بڕیارە رۆژی 7-2-2022، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی عێراق کۆ ببێتەوە.










