بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما كارەبای پێوەری زیرەك بۆ 30 ئەمپێر كەمكرایەوە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 1 ى 2022 ،  كەمال محەممەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا كرد، كە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە كۆبوونەوەكەدا لە پێناو زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
– ڕاگرتن و كەمكردنەوەی كارەبای كۆمپانیا گەورەكانی كوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
– سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.