ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا، پیرۆزبایی له‌ نووری مالیكی كرد به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
 ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
به‌ڕێز نووری مالیكی
ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی؛
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی 18مین كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان