هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە داخستنی ڕێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە، هەروەها تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی کردۆتەوە ” لێژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە، هەروەها تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئۆتۆمبێل لەو سنوورانە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی ئێستا سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو هاووڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، هاوکات تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگەوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد “لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکەین ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، 115 بەرگری شارستانی سلێمانی”.









