شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆرانی گرتەوە و تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر کەوتوونەتە ئامادەباشی بۆ کردنەوەی ڕێگاکان.

ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە ماڵپه‌ڕێ (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ : ”بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 3/1/2022 شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی شار و شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتووەتەوە و لە ڕێگای سەرەکیی حاجی ئۆمەران-چۆمان زیاتر لە 15 سانتیمەر بەفر باریوە”.

 گوتیشی، تیمەکانی بەفرڕاماڵین دەستیان کردووە بە کردنەوەی ڕێگاکان و ئێستا هاتوچۆ ئاساییە و تیمەکانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدان.