شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی ده‌رچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق له شاری كه‌ركووك رای گه‌یاند راكان جبووری مانگێكی له‌به‌رده‌مدا ماوه و ده‌بێت كه‌ركووك بەجێبێڵێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی “كوردستان24″، گوتی زمانی كوردی له ده‌ستووردا فه‌رمییه و لابردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆكان پێشێلكاریی ده‌ستوورییه و راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، باجی ئەو تاوانانەی ده‌داتەوە و ته‌نیا یه‌ك مانگی لەبەردا ماوه، ده‌بێت كه‌ركووك به‌جێبهێڵێت.
هەروەها گوتیشی لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ره‌وشی كه‌ركووك رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات درێژكراوه‌ی عه‌قڵی شۆڤینییه.
زیاتر لەبارەی گۆڕینی تابلۆكانی ناو شاری كەركووكەوە گوتی “له دوای گۆڕینی تابلۆ كوردییه‌كان، ئێمه هاتینه سه‌ر هێڵ و په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرد و یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركووك په‌یوه‌ندی پێوه كردم و گوتی بێتاوانین و منیش پێم گوتوون ئه‌گه‌ر ئێوه بێ‌تاوانن، ده‌بێت روونی بكه‌نه‌وه، بۆیه ئیداره‌ی پارێزگا به‌یاننامه‌ی ده‌ركرد و بێ ئاگایی خۆی ده‌ربڕی”.
له‌باره‌ی راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كه‌ركووكیشه‌وه گوتی ئه‌گه‌ر راكان نه‌بێت، خه‌ڵكی دیكه نایكات، راكان بێگومان باجی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌دات له كه‌ركووك كردوونی، به گوێره‌ی یاسای خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش، یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌م راكاندا هه‌یه و ده‌بێت تا 9ی شوبات كه‌ركووك به‌جێ بهێڵێت.










