خەبات: هاوار مورتكەیی:- حوسێن عەلی حوسێن كاپتین و پاڵەوانەكەی كوردستان توانی میدالیای زێڕی شەترەنجی ئاسیا بەدەست بهێنێت.

پاڵەوانێتی دێرینەكانی ئاسیا بۆ سەرووی 50 ساڵ لە یاری شەترەنجی كلاسیك لە وڵاتی سوریا بەڕێوەچوو تیایدا حوسێن عەلی حوسێن وەك كوردێك بەشداری كرد و توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و میدالیای زێڕی پێببەخشرێت، ئەمەش‌ یەكەمجارە لەمێژووی كوردستان و عێراق بتوانرێت میدالیای شەترەنج لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا بەدەستبهێندرێت.

حوسێن عەلی حوسێن ناوێكی دیاری شەترەنجی كوردستان و عێراق و ئاسیایە و لەپاڵ ئەو میدالیا زێرەش نۆرمی بەكەمی بڕوانامەی گراندماستەر بەدەست بهێنێت، كە تا ئێستا هیچ یاریزانێكی كوردستان و عێراق بەدەستی نەهێناوە.

جێی باسە حوسێن عەلی حوسێن كە دانیشتوی شاری هەولێرە و كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەنجامەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد كە ماوەی شەش ساڵ وەك باشترین یانەی عێراق و هەروەها باشترینی ناوچەكە.

كاپتن حوسێن بەكۆكردنەوەی 7 خاڵ لەپلەی یەكەم دێ و دوای ئەویش حەیدەر عەبدولغەنی كە عێراقییە بەپلەی دووەم بە 6.5 خاڵ و لەپلەی سێیەمیش ئەیمانلێڤ لە قیرغستان لەپلەی سییەم و مەحموود لۆدهی لە پاكستان بەپلەی چوراەم و عەلی حەمودە لە سوریا بەپلەی پینجەم و ساڵح ئەلعەقرەبی لە یەمەن بەپلەی پێنجەم یەك لەدوای یەك هاتن.