Brett McGurk, the U.S. envoy for the global coalition against IS, speaks during a press conference at the U.S. Embassy Baghdad, Iraq, Wednesday, Jun 7, 2017. McGurk says the fight for Raqqa, the Islamic State group's de facto capital, will "only accelerate" as the militants lose their grip on Iraq's Mosul. (AP Photo/Hadi Mizban)

یەكشەممە برێت مەکگۆرک رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا ڕای گەیاند پابەندی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیین لەگەڵ عێراق و لەسەر خاكی عێراقیشەوە هێرش ناكەنە سەر وڵاتانی تر.

مەكگۆرك لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقدا پابەندبوونی واشنتۆنی بەڕێككەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ بەغدا دووپات كردەوە و رای گەیاند كە هێزەكانی سوپای ئەمریكا، بەهیچ شێوەیەك ئاسمانی عێراق و خاكەكەی و ئاوەكەی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێی بەكارناهێنێت.

گوتیشی بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی عێراق بۆ بەهێزكردنی تواناكانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، بەتایبەتی كە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوژمنی هاوبەشی هەردوولایە.

مەكگۆرك لە دیدارەكەیدا باسی لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نەكردووە، لە كاتێكدا ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاندبوو كە لە رۆژانی داهاتوودا هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەركردایەتیی ئەمریكا دەست بەكشانەوە لە عێراق دەكەن.