وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ خەرجییەكان رادەگرێـت و رێنوێنییەك بۆ ئەو بابەتە دەداتە وەزارەت و فەرمانگەكان.
بەپێی رێنوێنیەكە، كە ئەمڕۆ 9/12/2021 دەرچووە، سیستەمی ئۆنلاین لەئەمڕۆوە تاوەكوو كردنەوەی خەرجییەكانی ساڵی 2022 رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، هەموو خەرجییەكان جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و كرێی مانگانەكان و خاوێن كردنەوە و خواردن لە 16/12/2021 رادەگیرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زیادكردنی پێشینەی مانگانە رادەگیرێت، بەڵام تەموویل كردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پارێزگاكان راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
لەو رێنوێنیەدا باسی ئەوەش كراوە كە نابێت هیچ داواكاریەكی خەرجی بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت.
دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە ئەو رەزامەندی خەرجیانەی پێش 16/12/2021 بێت، ئەوە خەرج دەكرێن، بەڵام ئەوانەی تر دەكەێتە ساڵی نوێی دارایی .
كۆی رێنوێنیەكە لە 16/12/2021 وە جێبەجێ دەكرێت، ئەویش پاش ئەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو دەبێتەوە.