كاكه‌مین نه‌جاڕ، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی، له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه گه‌یشتنه گوندی لهێبان و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش به‌ره‌به‌ره ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/12/2021، كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ولێری پارتی، له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گه‌یشتنه گوندی لهێبان و دڵنیاییان به دانیشتوانی گونده‌كه دا، كه سه‌روماڵیان ده‌پارێزن.
كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى هێزێكى پێشمه‌رگه كه فه‌رمانده‌یى هه‌ولێره، له گوندى لهێبان جێگر ده‌كرێن و بۆ پاراستنى خه‌ڵكى گونده‌كه، داواش له خه‌ڵكى گوندى لهێبان ده‌كه‌م، كه گونده‌كه‌یان چۆڵ نه‌كه‌ن و هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن، ” دوو هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌م گونده هه‌یه، یه‌كیان داعشه و ئه‌وى تر ته‌عریبه، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌عریب بكرێ”.
گوتیشى: سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌هاتوون، ئه‌مڕۆش دانیشتنێك‌مان كردووه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون بۆ ئه‌وه‌ى بزانن جێگاى پێشمه‌رگه له كوێیه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگامان له یه‌كتر بێت، ئه‌م سنورانه هه‌موو پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت و خه‌ڵكى گونده‌كه‌ش هاوكارى پێشمه‌رگه ده‌بن، ناو گونده‌كه‌ش ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی لێ ده‌بێ.










