له كه‌لی قه‌ره‌سالم، له ناوچه‌ی شێخ بزێنی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان دا و به گوێره‌ی زانیاری نافه‌رمی و سه‌ره‌تایی دوو شه‌هید و دوو بریندار له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له سنووری ناوچه‌كه‌دان، هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی چه‌كداره په‌لامارده‌ره‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پشت ڕاستی هێرشەكەی تیرۆرستانی داعشی كرد بۆ سەر دوو خاڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری سەركەلی قەرە سالم لە سنووری كەركووک.
له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش له سنووری ناحیه‌ی شوان و شێخ بزێنی، كه هێزه‌كانی فه‌وجی 3ی لیوای 126ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه، تا ئێستا دوو شه‌هید و دوو بریندار هه‌ن.










