لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی خدرجیجە لە سنووری قەزای مەخموور، حەوت پێشمەرگە شەهیدبوون.
دوای پەلامارەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە، هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵیان دەسپێکرد و لە ئاکامدا بۆمبێکی چێندراوی داعش بە هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 7 پێشمەرگە شەهیدبوونە.
ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەیاندا، لە ئاکامدا 3 کوڕی موختاری گوند، 2 پێشمەرگە شەهیدبوون و 2 ئافرەتیش بریندارن، دواتریش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و 7 پێشمەرگە شەهید بوونە.
کێوماڵکردنی سنووری گوندەکانی خدرجیجە، لاوەر و لهێبان لە سنووری قەزای مەخموور لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەش بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدایە.
ناوی ئەو حەوت ئەفسەر و پێشمەرگەیەی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی داعش شەهید بوون:
رائید نفی خولە
نەقیب فەخرەدین سەعید
سەنگەر شەریف
کامەران پوشۆ
یاسین محەممەد
نازم رەزا
شوکر ئەبو زێد










