مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دایهلۆگی مهنامه 2021 له پایتهختی بهحرهین، لەگەڵ میگێل بیرگەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، کۆدەبێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی وهەرێمی کوردستان و میگێل بیرگەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا لە مەنامە دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.










