وەزارەتی پێشمەرگە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە”ئەمشەو کاتژمێر١٠:٣٠، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنووری میحوەری پردێ- دبس دا، پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە”.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەمشەو کاتژمێر١٠:٣٠، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنوری میحوەری پردێ- دبس، پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.










