مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاند، پیشوازی له‌ راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌م. داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كرد، په‌له‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر بكه‌ن، كه‌ توانای بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشی بۆ گه‌لانی عێراق هه‌بێت.

له‌ زنجیره‌ تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌: “پێشوازی لە راگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، “یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت”.