بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی 17ی شنگالی پارتی ڕایگەیاند، لە کۆی هەرسێ کورسییەکەی بازنەی شنگال، توانییان هەرسێ کورسییەکە بەدەست بهێنن و ئەمە پەیامێکە سەبارەت بەوەی کە پارتی و شنگال لە هەموو پلانەکانی دوژمنان گەورەترن.

سەیدۆ چەتۆ،بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی 17ی شنگالی پارتی  رایده‌گه‌ێنێت: خەلکی شنگال باش دەزانن پارتی و سەرۆک بارزانی لە خەمی شنگالییەکاندان، چونکە بینیمان لە کۆی هەرسێ کورسییەکەی بازنەی شنگال، پارتی هەرسێ کورسییەکەی بەدەست هێنا، چونکە پارتی بە واقع و کردار لەگەڵ شنگالییەکانە و موزایەدە بەسەر شنگالەوە ناکات.

ده‌شڵێت، چەندین ساڵە ئەو هێزانە لە شنگالن، بەڵام هەمووشیان نەیانتوانی یەک کورسی بەدەست بهێنن، سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە شنگالیش نین و خەڵک لەژێر دەسەڵاتی ئەو ‌هێزانەدایە، کەچی لە شنگال و نێو کەمپەکانیش بووینەتە یەکەم لەسەر ئاستی شنگال.

سەیدۆ چەتۆ،بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی 17ی شنگالی پارتی  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: شنگالییەکان پەیامێکیان بە پەکەک و حەشد و گرووپ و لایەنەکانی شنگال دا و پێیان گوتن، ئێرە شوێنی ئێوە نییە، ئەوەی دەتوانێت خزمەت بە شنگال بکات، هەر پارتی و سەرۆک بارزانییە.