نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/10/2021، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە له سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه.
ئەوەش خراوەتە روو کە له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتیی و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.









