وه‌زارەتی كارەبا لە رێگەی “پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی” راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتیان دەداتەوە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌باتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:
لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتیان؛ پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بەگەڕ خراوە.
وه‌زاره‌ت كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هاووڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا وەڵام دەدرێنەوە.
له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن.

http://skala.moel.gov.krd/