بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایدەگەیەنێت رۆژی سێ شەممە لەناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت.
کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو هەینی لەبارەی کەشوهەوای دوو شەممە و سێ شەممەوە بڵاویکردەوە، ” ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه پێشبینی ده‌كرێ ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌وربێت پله‌كانی گه‌رما به (٥-٧ )پله دابه‌زێت به به‌راورد له گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆدا و خێرایی با ( ١٠-٢٠) كام/ك”.
هەروەها هاتووە ” ڕۆژی سێ شه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تریشقه به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێنێته‌وه وه‌كو ڕۆژانی پێشوو”.









