كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، دانیشتووانی مێرگەسۆر زۆرترین بەشدارییان هەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی تشرینی یەكەم، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی لە چەندان شار و شارۆكە بڵاو كردەوە.
ئەو ئامارەی كۆمسیۆن بڵاوی كردووەتەوە، ڕێژەی دەنگدان تا سەعات 12ـی نیوەڕۆی تێدا دیاری كراوە.
ڕێژەكان بەم شێوەیەیە
هەولێر: 18%
سلێمانی: 20%
هەڵەبجە: 16%
سۆران: 35%
كەلار: 12%
ئامێدی: 30%
مێرگەسۆر: 45%
زاخۆ: 27%
كەركووك: 10%
دهۆك: 25%
بەپێی ئەو ئامارە بێت، ئاستی بەشداریی هاووڵاتییان تا ئاستێكی زۆر كەمە و پێشبینی دەكرێ لە دوای سەعات 12، خەڵك زیاتر بچن بۆ دەنگدان.
ئەمڕۆ هەشت هەزار و 273 بنكەی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق بە ڕووی دەنگدەران كرانەوە، سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەرفەتی بەشدارییان لە پرۆسەكە بۆ دەڕەخسێنرێت.










