خەبات: هاوار مورتكەیی – تریفە ئازاد
ئەمڕۆ 28/9/2021 له‌كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریدا باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی مه‌خموور كرایه‌وه.
به ئاماده‌بوونی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و نه‌وزاد هادی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسڵ و كرمانج عه‌بدوڵلا به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ و هه‌ردوو كاندیدی پارتی له سنووره‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ری قه‌راج و كه‌ندێناوه و مه‌خموور، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووره‌كه ده‌ستیپێكرد و باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خموور كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌خموور به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئه‌مڕۆ پارتی به‌سه‌ربه‌رزی و به ئاڵای كوردستان و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه مه‌خموور و باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خموور به ئاماده‌بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره كرایەوە.









