له شاری هه‌ولێر، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بۆ كادیر و لایه‌نگرانی پارتی قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: پارتی پێویستییه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگمان پێده‌ده‌ن. گوتیشی له قوتابخانه‌ی پارتیدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت ، پارتی به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانیی نه‌مر بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دامه‌زرا. سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی: هەندێک لایەنە تەنها باسی ئێمە دەکەن، واتا ئێمە بە تەنیاین لەوەی کردوومانە بە چاک و خراپ، ئەی خۆیان؟! زەحمەت نەبێ با واز لە یەکتر بێنین، لە جیاتی ئەوەی بە خراپ باسی یەکتر بکەین، با چاکەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ و پێشهاتەکانی سبەی بخەینەڕوو. میرانی لەبارەی تاوانبارکردنی پارتیش بە ئەنجامدانی ساختەکاری، گوتی: ئەوانەی لایەنەکانی دیکە پێیان ساختەیە، لە ناوەڕۆکدا وا نییە، بەڵکو ئەوە کۆبوونەوەی زۆرینەی خەڵکە لە دەوری پارتی. گوتیشی: لە یەکێک لە هەڵبژاردنەکان یەکێک لە شەریکەکانی ئێمە کەمترین کورسی هێنابوو، پۆستی سەرۆک وەزیرانمان پێدا، کەواتە ئەوەی ئەوان دەڵێن ساختەکارییە ئێمە دەڵێین نەخێر، بەڵکو زۆرینەی خەڵکە لە دەوری پارتی کۆبۆتەوە و دەنگ بە پارتی دەدەن. سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەبارەی ئاشتیخوازی و ڕەتنەکردنەوەی دانووستانیشەوە، باسی لەوە کرد کە بارزانیی نەمر ھیچ کات دانوستانی لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراق ڕەتنەکردووەتەوە. فازڵ میرانی لە درێژەی وتارەکەیدا ڕاشیگەیاند: كاڵفامه‌كان ویستوویانه مێژوومان بسڕنه‌وه، پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه بۆ پاراستنی مێژوومان، مێژوو به‌بێ جوگرافیا هه‌ر به‌مێژوو ده‌مێنێته‌وه. سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گوتیشی: پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه بۆ پاراستنی مێژوومان، پێشكه‌وتنخوازی یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی پارتی. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: داستانه‌كانی پێشمه‌رگه مایه‌ی سه‌رفرازی گه‌لی كوردستانن و له‌قوتابخانه‌ی پارتیشدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت. فازڵ میرانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و پێكه‌وه كاربكه‌ین و پێویسته له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كانیش هاوبه‌ش بین.









