بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهێاند: له چه‌ند چهلاكییهكی جیاوازدا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر توانرا 14 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیربكرێن.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: له لەچەند چالاکیەکدا لەناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا ( ۱٤ ) تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌روه‌ها لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( ٤،۲۲٠ ) چوار کیلۆ و دووسەد و بیست گرام تلیاک تێکەڵکراو بە پەمۆ و بڕی ( ٦٥۹ ) شەش سەد و پەنجا و نۆ گرام کریستاڵ و بڕی ( ۳٥ ) سی و پێنج گرام تلیاک و بڕی ( ۳٠ ) سی گرام جامایکا و بڕی ( ۲٤ ) بیست و چوار گرام هێرۆین و بڕی ( ۲۱ ) بیست و یەك دەنک حەبی لۆرازپام و ( ۱٠ ) دە دەنک حەبی ترامادۆڵ.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .










