كاروان محەمەد سینو
لەكاتێكدا كە نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بۆ خولی پێنجەمی لە 10/10/2021، دڵنیاین كە زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن و پارتی هەروەك جاران بە پارتی یەكەمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، چونكە پارتی بەتەمەنی 75ساڵەی خۆی؛ بەمێژووترین و بەئەزموون ترین پارتە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و كوردستان، شۆڕش و خەبات و قوربانییەكانی پارتی بەرابەرایەتی بارزانی لە پێناو دیموكراتیزە كردنی عێراق و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان، ئەو كاریزمایەی داوەتە پارتی كە خەڵكی كوردستان لەژێر چەتری پارتیدا هەست بە ئارامی و هێمنی و سەربەستی و پارێزراوی بكەن.
هەڵبەت خەڵكی كوردستان هەموویان دەزانن ئەگەر (پاشەقوڵەی) حزبە خۆپەرست و خیانەتكارەكان نەبێ، ئەمڕۆ لەسایەی خەبات و قوربانییەكانی پارتی، خەڵكی كوردستان لە كەناری ئازادی و سەربەخۆییدا ئاسوودە دەبوون. بۆیە كوردستانیان هەروەك چۆن لە پێشوودا لایەنگر و پاڵپشتی پارتی بوونە، ئەمجارەش هەموویان دەنگ بە پارتی دیموكارتی كوردستان دەدەن.
بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندومە، ئەو راپرسییەی كە بەڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی هەموو خەڵكی كوردستان (بە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم)ـیشەوە، هەموومان بەیەك دەنگ و بەرێژەی 92.73% دەنگیاندا بە (بەڵێ بۆ سەربەخۆی كوردستان). بۆیە ئەمڕۆ هەموومان شاد و سەربەرزین كە یادی ئەو كەرنەڤاڵە نیشتیمان پەروەرییە دەكەین كە نیشانەی یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی و یەك ئرادەیی هەموو خەڵكی كوردستان بوو بە سەركرادیەتی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی.
لەلایەكی دیكەشەوە ئەمڕۆ شەرمەزار و رووڕەش و سەرشۆڕن ئەو كەس و لایەن و حزبانە كە لەمپەر و ئاستەنگ و خیانەتیان لە ڕیفراندۆم كردووە. ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە كە خەڵكی نیشتیمان پەروەری دەرەوەی پارتیش هەموویان دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن و وەڵام خۆپەرست و تاكڕە و خیانەتكاران دەدەنەوە.
لەچوارەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بۆ خولی پێنجەمی ، سڵاو لە رابەری كورد مسعود بارزانی پێشڕەوی پرۆسەی گشتپرسی سەربەخۆیی كوردستان (ڕیفڕاندۆم) و داواكار و پارێزەری هەموو مافە شەرعی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان، سڵاو لە هەموو تاكێكی كوردستانی نيشتيمان ثةروةر كە دوێنێ لەڕیفراندۆمدا گوتبووی: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان و لە رۆژی 10/10/2021 یش دەنگی خۆی دەدات بە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق – خولی پێنجەم.










